Репост из: خاتوونەکانی کتێبی شنۆ
ڕاپۆرتی چوارەمین دانیشتنی کتێب خوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
چوارشەمە ڕێکەوتی ۲٥ی بەفرانباری ۱۳۹۸ی هەتاوی بەرانبەر بە ۱٥ی ژانویەی ۲۰۲۰ی زایینی چوارەمین دانیشتنی کتێب خوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوە چوو.
لەو دانیشتنەدا کتێبی (کوێری)ی ژۆزێ ساراماگۆ لە وەرگێڕانی مامۆستا (سەلاح ئاشتی) تاوتوێ کرا.
کۆڕگێڕ لە سەرەتادا کۆبوونەوەکەی بە شێعرێکی "باخچەی پاشا"ی (پاشای باران) کە ناوەرۆکی شێعرەکە لەگەڵ مژاری کتێبی کوێری هاوکێش بوو ڕازاندەوە و کورتەوتارێک لەسەر ژیانی نووسەر (ژۆزێ ساراماگۆ) و وەرگێڕی کوێری بۆ زمانی کوردی مامۆستا (سەلاح ئاشتی) پێشکەش کرد. بۆ ئەم دانیشتنە پێنج وتار ئامادە کرابوون کە بەداخەوە لەبەر کورتی کات تەنیا سێیان پێشکەش کران:
یەکەم وتار لەژێر سەردێڕی "لێکدانەوەیەکی عیرفانی لەسەر ڕۆمانی کوێری" لەلایەن خاتوون (پرشنگ بەهرامیان) پێشکەش کرا:
ساراماگۆ لە ڕۆمانی کوێریدا، باوەڕێکی قووڵی بە دادوەری کۆمەڵایەتی و پابەندی ئەقڵ و ئاوەز لەگەڵ پاکژ کردنەوەی ڕووح و جەستە هەیە کە تەنیا ڕێگای مانەوەی کۆمەڵگایە و لە قاڵبی ڕۆمانی کوێریدا پێشکەشمان دەکات. لەم ڕۆمانەدا کوێری ڕاستی نییە و وێنەیەکە لە کوێربوونی ئەقڵ و فامی مرۆڤەکان؛ چونکە مرۆڤەکان ئەقڵیان هەیە بەڵام ئاقڵانە هەڵسوکەوت ناکەن. لەم ڕۆمانەدا بە کوێربوونی یەک بە دوای یەکی کەسەکانی کۆمەڵگا، وێنای نوقمبوونی کۆمەڵگا لە سارای نەزانی و بەپێی ئەو، شوێنهاتەکانی نەزانی کە بریتین لە: قەبووڵکردنی زوڵم و زۆری و کرمۆڵی و هەژاری و حیزی و هتد دەکات. هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەم بابەتە کە مرۆڤەکان لە خۆیاندا بەدوای مەعریفەت و ناسیاریدان بەڵام بە درێژایی کاتدا سەرکوتی دەکەن.
ئەم ڕۆمانە چیرۆکی سەیر و ڕەوتی گوورانی سیمۆرغ یان (منطق الطیر)ی (عطار)مان وەبیر دێنێتەوە کە ڕێڕەوانی دوای پێوانی قۆناغە دژوارەکانی گەیشتوونە سارای مانا.
ڕەنگی سپی لەم ڕۆمانەدا لە ڕوانگەی عیرفانەوە پڕ لە مانایە و حکایەت لە دڵێکی سپی بەفراسای عارف دەکات.
ڕووداوەکانی ڕۆمان بە بینایی دەست پێ دەکەن و بە بیناییش کۆتایییان پێ دێت کە لە خۆیدا (انا لله و انا الیه راجعون) دێنێتەوە بەرچاو. لە ڕاستیدا عیڕفان فێری مرۆڤ دەکا کە بە چ شێوەیەک لە دنیای نزمی ئاژەڵانەوە بەرەوە پلەی واڵا و مەعنەوی مرۆڤایەتی بڕوات.
لە عیرفاندا کوێری هێمای نەزانی و بێئاگایی و قەناعەتکردن بە ژیانی مادی و نەدیتنی ڕاستییەکان و ئەم رۆمانە ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤ وێنا دەکات.
ژیان لەم دنیایەدا ڕێک بە کورتی ئەو دەورانەیە کە قارەمانەکانی ڕۆمان لە پاوانە(قرنطینە)دا دەژیان و هەر کەس هەرچی هەیەتی لەم شانۆیەدا نیشان دەدات و کۆتایییەکەی گەیشتن بە کەسایەتییەکی بەرزە. یەکەم قوربانی چیرۆکی کوێری پیاوە دزە دزێوەکە بوو کە لەبەر دەستدرێژیکردنی بە کچەی چاویلکە لە چاو، بریندار بوو و لە کۆتاییدا کوژرا و ئەم ڕووداوە خۆی پێمان دەڵێت هیچ کەس ناتوانێت لە دەرەنجامی کردەوەی خۆی هەڵێت کە خۆی نیشان لە مشوور و ژیری و فەلسەفەی ئافرانە.
لە عیرفان و سۆفیگەریدا مرۆڤەکان کوێرن و پێویستیان بە ڕێنما و پیر هەیە؛ لەم ڕۆمانەدا هاوسەری دوکتۆر ڕێنمایە کە وەک پیرێکی مەعنەوی ئەرکەکانی خۆی بەجێ دێنێ و تەنیا کەسێکە کە لەنێو نەزانەکاندا خاوەنی ناسیاری و چاوی دڵە، چونکە هاوسەری دوکتۆر سەرچاوەی خۆشەویستی و دلۆڤانی بوو و هەمیشە و لە هەر کاتدا بە هاوژینەکەی وەفادار بوو. قارەمانی چیرۆک ژنێکە کە دەتوانێت هێمای باشترینی دەروونمان بێت کە هەر ناسیاری و ئاگاییی دەروونییە.
لە عیرفاندا بایەخێکی زۆر بە ژن دراوە و ئەو بە هێمای ئەشقی خودایی و ئاسمانی دادەنێن.
لە عیرفاندا هەموو و هەرچی لەم دنیایەدایە و خولقاون، نەبوونی هەبوون ـ نوێنن چونکە هەموویان دەبینرێن و وەبەر هەستدەکەون بەڵام لە کۆتاییدا نیست و نابوود دەبن و تەنیا هەبوونی نیستینوێن، وجوودی خودای بەرزە کە ئێمە نایبینین و بەر هەست ناییت بەڵام بنەمای وجوودە.
خوێندنەوەی ئەم وتارە بە گۆڕینەوە بیروڕای بەشداربووان سەبارەت بە ناورۆکی ئەم وتارە کۆتایی پێ هات.