Community Healt7


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


🔸 زانیاری دەربارەی :
🩺 نەخۆشیەکان ➢
🧠 پێکهاتەکانی جەستە و کردارەکان ➢
💊 دەرمانەکان ➢
🔬 شیکارییەکان ➢
———————————
Fᴏʀ Gᴏᴏᴅ Hᴇᴀʟᴛʜ🙂🤍!

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


ڤاسلین چیە و بۆچی بەکاردێت ؟

ڤازلین مه‌لهه‌مێكه‌ له‌نه‌وت دروستده‌كرێت، به‌گشتی به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و لەبواری جوانكاریدا.

له‌م چه‌ند خاڵه‌دا باس له‌چۆنێتی به‌كارهێنانی ڤازلین ده‌كه‌ین:

1- ڤازلین به‌كارده‌هێنرێت بۆ نه‌رمكردنی پێستی زبرو وشك. هه‌رچه‌نده‌ ڤازلین شێداركه‌ره‌وه‌ نیه‌ به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا پێستی وشك شێدار ده‌كات و له‌قڵیشان ده‌یپارێزێت.

2- ڤازلین به‌كارده‌هێنرێت بۆ پشتی چاوه‌كان، ده‌توانرێت به‌ته‌نها یان له‌گه‌ڵ ماكیاژدا به‌كاربهێنرێت، ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی جوانی سروشتی پشت چاوه‌كانت.

3- رۆژانه‌ چه‌ندجارێك چه‌وركردنی رووی ده‌ره‌وه‌ی پێست و نینۆكه‌كان به‌ڤازلین یارمه‌تیت ده‌دات ببیت به‌خاوه‌ن پێستێكی نه‌رم و گه‌شتر.

4- له‌كه‌شوهه‌وای ساردو وشكدا به‌كه‌مێك ڤازلین لێوه‌كانت چه‌ور بكه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی شێداربوون و ئاڵبونی لێوه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستنیان له‌قڵیشان.

تەندروست بن هەمیشـە🙂🤍!
#Vaseline


+شروبی كۆڵدین چیە ؟ بۆچی بەكاردێت؟ لەچی پێكدێت؟
شروبی كۆڵدین لە تێكەڵەی چەند مادەیەك پێك دێت كە ئەمانەن:
1-paracetamolo 120mg
2-chlorpheniramine 2mg
3-pseudoephedrine HCl 15mg
4-Vitamin (C) 50mg

💠بەكاردێ بۆ ئەم حاڵەتانە:
1-كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەڵامەت و سەرمای وەرزی
2- پژمین
3-ئاو حەساسیەتی چاو
4-هەوكردنی جیوب
5-سەرئێشە
6-تا و ئازار
7-گیران و ئاوی لوت
8-هەوكردنی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە

💠دۆسی پێدانی شروبی كۆڵدین بە پێی تەمەنەكان:
1-خوار ١ ساڵ 2.5 مل
2-خوار 6 ساڵ 5 مل
3-خوار 12 ساڵ 10 مل

تەندروست بن هەمیشـە🙂🤍


🔸 ئەم دەرمانە Vitadine بۆچی بەکاردێت..؟

1- لەناو ئەم دەرمانە ماددەیەک هەیە پێی دەڵێن (Cyproheptadine) ئەم ماددەیە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
2- یارمەتی زیادبوونی کێشی لەش دەدات بەشێوەیەکی تەندروست.
3- ڤیتامین B هەیە لەناویدا کەیارمەتی دەدات بۆ دەستکەوتنی وزە.
4- یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات.
5- ترشی ئەمینی Lysine هەیە لەناویدا کە بەرگری لەش زیاد دەکات.
6- یارمەتیدەرە بۆ گەشەی هەست و ماسولکەکان.

تەندروست باشـبن هەمیشە 🙂🧡


Репост из: Not Name


Репост из: Not Name
🔸چارەسەریەکانی ئازاری مل چین..؟

یەكەم/ڕاگری مل بەكاربهێنە:
زۆر كات ئازاری مل بەهۆی كاركردنی زۆرەوە دروست دەبێت ڕاهێنانێكی سادە وەكو پێچانی مل و وەستانی لە بارێكی ڕێكدا وەكو كردنی یۆگا دەتوانێت بە شێوەیەكی سروشتی ئازاری مل چارەسەر بكات، بەكارهێنانی ڕاگر یارمەتی ڕێكبوونەوەی مل دەدات و ڕێگە لە سووڕانی دەگرێت.

دووەم/بەكارهێنانی گەرمی:
دەتوانیت راستەوخۆ دوای بەكارهێنانی سەهۆڵ گەرمی بەكاربهێنیت ئەویش لە ڕێگەی ئەو سەرینانەی كە گەرم دەكرێن بەتایبەتی بۆ شان و مل بەكاردەهێنرێت، ئەم گەرمییە یارمەتی حەسانەوەی  ماسوولكەكان دەدات و ڕێگە لە دروستبوونی ئازاری مل دەگرێت.

سێیەم/سەرینی گونجاو بەكاربهێنە:
بەكارهێنانی سەرینی هەڵە دەتوانێ چەندان كێشە بۆ بڕبڕەكانی مل دروست بكات، باشتروایە ئەو سەرینەی بەكاری دەهێنیت نەرم بێت و توانای جوڵەی زیاتر بێت، ناكرێ زۆر نزمیش بێ، پێویستە بەرزی سەرینەكە لەگەڵ بەرزی شانتدا یەك ئاست بێت، بۆ ئەوەی ملت تووشی چەمانەوە نەبێت.

تەندروست باشبن ھەمیشە🤍🙂
@Community_health


Репост из: Not Name
🔸هۆکارەکانی ئازاری مل کامانەن ؟

١- بەشێوەیەکی تەندروست نەخەوتن
واتە بە شیوەیەک کە زیانی بگەیەنێت بە ملی مرۆڤ.
٢- ئەنجامدانی کۆمەڵێک کار کە دەبێتە هۆی ئازاری مل لەوانە سەیرکردنی ئاسمان بۆ ماوەیەکی زۆر ، و زۆر سەر دانەواندن بۆ پێشەوە.
٣- حاڵەتی «text syndrome»
کە بە هۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەوەیە ، وا دەکات ببێتە هۆی ئازاری مل.
٤- ئەنجامدانی کۆمەڵێک کار و وەرزش کە دەبێتە هۆی فشار خستنەسەر دەمارەکان.
٥- دروست بوونی ئازار لە دوای رووداوی هاتوچۆو کە ئەمیش بەهۆی ئەوەوە روودەدات کە ملت لە کاتی رووداوەکەدا بە شێوەیەکی لە ناکاو دەڕواتە پێش و دەگەڕێتەوە دواوە .
٦- تەسک بوونەوەی ڕێرەو لە دڕکەپەتک کە دەبێتە هۆی فشار خستنە سەری.
٧-دروست بوون و گەشەکردنی ئێسکێک ( ئێسکی زیاد ) کە کار دەکاتە سەر دەمار و دەبێتە ئازار.
٨- دروست بوونی گرێ لە ملدا.
٩- کەمکردنەوەی بۆشایی نێوان بڕبڕەکان.

تەندروست بن هەمیشـە 🙂🤍
@Community_health


Репост из: Not Name
سودەکـانی گریان 😢 چییە:

١-«پەستانی خوێن»
بەپێی چەند توێژینەوەیەک، گریان نەک تەنیا پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە و بە جێگیری دەیهێڵێتەوە، بەڵکو هاوسەنگی خاوبوونەوە و گرژبوونەوەی دڵیش هاوسەنگ دەکات.

٢-«کەڵەکەبوونی ژەهرەکان»
ئەو فرمێسکانەی کە لەچاوەکانت دێنە دەرەوە لە کاتی گریاندا دەتوانن چاو لە ژەهر و مادە زیان بەخشەکانی وەک تۆز و دوکەڵ پاک بکەنەوە.

٣-«گۆرینی باری دەروونی»
ئەگەر هەست کرد هەڵسوکەوتت توندوتیژ بووە و هەست بە بێتاقەتی دەکەیت و سترێست ھەیە، ئەوا گریان دەتوانێت یارمەتیت بدات و هێورت بکاتەوە ، پەپێی توێژەروەکان دەڵێن گریان سیستەمی هەستی parasympathetic چالاک دەکات کە بە PNS ناسراوە ئەمەش کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر مێشک هەیە.

٤-«ئازار»
کاتێک ئازاری جەستەیمان هەبێت ئەوا بەبێ کۆنترۆڵی خۆمان چەند فرمێسکێک دێنە خوارەوە، ئەمەش رێگەیەکە کە جەستە دەیگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئازارەکە کەم بکاتەوە.

تەندروست بن هەمیشـە🙂🤍
@Commumity_health


Репост из: Not Name
سوودکانی بەرزکردنەوەی قاچەکان .
مۆبایلەکەت لەولاوە دانێ و بە ئاسپایی لاقەکانت بە دیوارەکەوە جووت بکەو چاوانت بنووقێنە بێدەنگ لە ناخی خۆت ڕامێنە وەکو یۆگا بزانە چ سوودگەلێکت پێدەگا :
1؍ پاڵ نانی خوێن ڕێکدەخات .
2 ؍ سووک کردن و کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە .
3 ؍ کەمکردنەوەی ئاوسان و قاچ و دەوالی .
4 ؍ یارمەتیدەرە بۆ کێشەی هێلکەدانی ئافرەت .
5 ؍ یارمەتی هەرسکردن دەدات .
6 ؍ بۆ ماندوێتی پێیەکان و لاقولەتەر ئۆکەیە .
7 ؍ یارمەتیدەرە بۆ حەسانەوەی پشتەمل .
8 ؍ئازاری خوارەوەی پشت کەمدەکاتەوە .
9 ؍ صداع نصفی ئازاری نیوەسەر کەم دەکاتەوە .
10؍ فشاری بەرز کەمدەکاتەوە.
11 ؍ دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوەو.

تەندروست بن هەمیشە 🙂🤍
@Community_health


Репост из: Not Name
🔸له‌رزین دەست و پەنجەکان یه‌کێکه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ باوه‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌مار، ڕه‌نگه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بێت یا ببێته‌ دیارده‌یه‌کی درێژخایه‌ن..

🔸گرنگترین هۆکاره‌کانی :
1-هۆکاری بۆماوه‌یی
2-توشبوون به‌ نه‌خۆشی غووده‌ی سام .
3-که‌می ڤیتامین B 12 .
4-نه‌خۆشی پارکنسۆن .
5-دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له‌ ناو خوێن .
6-سستی و تێک چوون و له‌ناوچوونی ده‌ماره‌کان: هۆکاری زۆره‌ وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره‌ ، جه‌ڵته‌ی مێشک ....هتد.
7-نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی شانه‌و خانه‌ جیاوازه‌کان multiple sclerosis .
8-به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان که‌ مادده‌ی دۆپامینیان تێدایه‌.
9-فشاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی زۆر و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام.
10-خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له‌و خواردنه‌وانه‌ی ماده‌ی کافاینیان تێدایه‌ وه‌ک چا و قاوه‌ .
11-پاش وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان: بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی و دواتر نامێنێت .
12-پیس بوونی ژینگه‌ و ئاو وهه‌وا .
13-بەساڵاچون و گەورەبونی ته‌مه‌ن .

تەندروست بن ھەمیشە 🙂🤍
@community_health

Показано 9 последних публикаций.

159

подписчиков
Статистика канала