کچێکی دین پەرەوەرم


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


پێغەمبەری خودا(ﷺ)فەرمویەتۍ:
«ئیمانتان نوێ بکەنەوە، وترا ئەی پێغەمبەری خوا چۆن ئیمانمان نوێ بکەینەوە؟
فەرمووی زۆر بڵێن:-
#لا_ٳلە_ٳلا_اللە»


#موسڵمان
واتا خۆی تەسلیمی الله کردووە
ملکەچیەتی، فرمان و نەهیەکانی وەرئەگرێ و جیبەجێی ئەکات

ناڵێ: بۆ ؟!
ناڵێ: ئاخر چۆن ؟!
ناڵێ: چۆن وائەبێ ؟!

بەڵکو ئەڵێ: بیستمان و گوێڕایەڵین

هەر ئەمەش مانای #ئیسلامە
واتا تەسلیم بوون بە الله

خۆت بە موسڵمان ئەزانی
کەچی حوکمەکانی الله بە کۆنە پەرستی و دواکەوتوویی دائەنێی ؟! یان ئەڵێی کاتی بەسەرچووە ئەم حوکمانە بۆ ئەم سەردەمە نابێت ؟! یان بە زۆر ماناکانی ئەگۆڕی تا دڵی مولحیدەکانی پێ ڕازی بکەیت نەوەک گاڵتە بە دینەکەت بکەن ؟!

شەرم لەچی ئەکەیت ؟! ئەوەی لە دینەکەت هاتووە الله دایناوە، دروستکەری ئاسمانەکان و زەوی، ئیدی بۆ شەرم ئەکەیت ؟! بە شانازییەوە بڵێ ئەمە دینەکەمە و هەموویم قبوڵە.


سەلام
بەھیوای رەمەزانێکی پڕخێر و بەرەکەت بۆ ھەموولایەک..
ھاوڕێیان حەزمکرد لە کارێکی خێر و مرۆفانەیە ئاگادارتان کەمەوە کە ئەویش ھاوکاریکردنی کۆمەڵێک ماڵی ( بێ باوکان و نابینا و کەم ئەندامان ) ەنە
کە ئێمە کۆمەڵێک خوێندکارین ھەڵساوین بە ئەستۆگرتنی ئەم کارە لە کۆمەلێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئەم شارە خەریکین
ھاوکات لە ڕەمەزانی ساڵی پار خوای گەورە فەزڵی ئەوەی پێ بەخشین لە ڕێی خێرخوازان و خوێندکاران و سەرفیترەو زەکاتەوە بتوانین بڕێک پارە و خۆراک و پۆشاک دابین بکەین بۆ نزیکە ( ٣٠ ماڵ ) و دابینکردنی جلی جەژن بۆ نزیکەی ( ٤٠ منداڵ ) ...

گەر خوا ویستی لەسەربێت لەم مانگە خێرەدا بڕیارمان داوە ھەمان کار بکەینەوە بۆیە پێویستیمان بە ھاوکاری ئێوەیە ئیتر بە ٢٥٠ دیناریش بێت دڵنیابن شوێنی خۆی دەگرێت ، گەر ئەوەش نەبوو نزایەکی خێرتان بۆ ئێمە مایەی دڵخۆشی و بەردەوامیمان ئەبێت.


ژمارە تەلەفون 07707442800


ئەرکانەکانی ئیسلام پینج ئەرکانە
ئەرکانەکانی ئیمان شەش ئەرکانە
ئیحسان بریتیە لە ئیمانت وا بیت
اللە تعالی ئاگادارتە و ئەت بینیت

ئەرکانی ئیسلام
١- تەوحید و شەھادە
٢- نویژ
٣- زەکات
٤- ڕۆژوو
٥- حەج

ئەرکانی ئیمان
١-ئیمان بە اللە
٢-ئیمان بە مەلائیکە
٣-ئیمان بە کتێبە ئاسمانیەکان
٤-ئیمان بە پیغەمبەرەکان
٥-ئێمان بە ڕۆژی دوایی
٦-ئیمان بە قەزا و قەدەر بەخێر وبەشەڕەوە


پایەکانی ئیمان شاراوەن لە دڵ
پایەکانی ئیسلام ئاشکران بە ڕووکەش ئەنجام ئەدرێن، هەر بۆیەش حوکم بە ڕووکەش ئەدرێ ئەوەی پایەکانی ئیسلام جێبەجێ بکات بە موسڵمانی ئەزانین تا ئەو کاتەی کوفری لێ ئەبینین، کە کوفرمان لێی بینی پایەکان سودی نیە بۆی هەر کافرە، بەڵام پایەکانی ئیمان شاراوەن لە دڵ، ناتوانین حوکمی لەسەر بدەین ئیللا مەگەر کەسەکە خۆی بڵێ بڕوام پێیان نیە


تەوحید پێش هەموو شتێڪە تـەنانەت پێش نوێژ_و_قورئان_خوێندن و هەموو عیلمەڪانی تــرە پێغەمبەر «ﷺ» ئاوا صەحابەڪانی فێر ئەڪرد ..

الإيمان_قبل_تعلم_القرآن

عَنْ جُنْدُبِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ، قَالَ: "كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَنَحْنُ فِتْيَانٌ حَزَاوِرَةٌ، فَتَعَلَّمْنَا الْإِيمَانَ قَبْلَ أَنْ نَتَعَلَّمَ الْقُرْآنَ، ثُمَّ تَعَلَّمْنَا الْقُرْآنَ، فَازْدَدْنَا بِهِ إِيمَانًا "
رواه ابن ماجه (61) وهو حدیث صحیح .

لە جوندوبی ڪوڕی عبداللەوە دەفەرموێت : لەلای پێغەمبەر «ﷺ» بووین هەموومان گەنجانێڪی بەھێز بووین فێری ئیمانی دەڪردین پێش ئەوەی ڪە قورئانمان فێر بڪات پاشان قورئانی فێر دەڪردین ، ئیمانمان پێی زیادی دەڪرد.

هەروەها لە ابن عمر رضي الله عنه ئەڵێت : { لَقَدْ عِشْنَا بُرْهَةً مِنْ دَهْرِنَا وَإِنَّ أَحْدَثَنَا يُؤْتَى الْإِيمَانَ قَبْلَ الْقُرْآنِ }
رواە الحاڪم بسند صحیح.

هەروەها لە حُذَيْفَةُ رضي الله عنه : { إِنَّا قَوْمٌ أُوتِينَا الْإِيمَانَ قَبْلَ أَنْ نُؤْتَى الْقُرْآنَ }
رواە البیهقي و سعید بن منصور في سننە .

بەداخەوە ئێستا قورئان فێر دەڪرێن ھەتا ئەمرن نازانن ئیمان چییە!!


خۆشەویستی(تەوحید)
لای_الله_تعالی

شێخی_ئیسلام_ابن_تیمية
فەرموویەتی:

هیچ شتێک خۆشەویستر نییە لە لای الله تعالی
هێندەی تەوحید ،

وە هیچ شتێکیش بوغزاوتر و جیگەی توڕەیی الله تعالی نییە بە وێنەی هاوبەش بۆ دانان.
_______________________________
ولا شيء أحب إلی الله من التوحيد ، ولا شيء أبغض
إليه من الشیرکـ

📚(الإستقامة___٣٦٤)


Репост из: ◈PEGAY NASHID ||پێگەی نەشید◈
༺═بـــســـم الـــلـــە الـــرحـــمـــن الـــرحـــیـــم ═༻


✪ || گەر ئەم کناڵانەت لانەبێت تلگرامت بۆ چییە⁉️

✪ || لیستی ڕیکلام پیک هاتووە لە #باشترین کناڵەکانی تلگرام کە هەموو بابەتەکانی ئیسلامی لە فیق و عقیدی لە خۆی گرتووە.


https://t.me/paranawa



◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❶¦•••ماموستا ڪـامـەران ڪەریـم
𖣐⃟⫸⇢¦@mamosta_kamran_karem
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❷¦•••مامـــوستایانی حـــەق بیژ
𖣐⃟⫸⇢¦@Mamosta_Tawheedi
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❸¦••• مَُامٌَۆسّْتا إسّْـمّْاعيل سٍِِّـوسّْـەیی
𖣐⃟⫸⇢¦@mamosta_esmail_susaei
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❹¦•••پێگەی نەشید
𖣐⃟⫸⇢¦@Pegay_Nashid5
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❺¦•••المتشرد الغریب
𖣐⃟⫸⇢¦@allmutashridharib
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❻¦•••ڕێگەی حەق
𖣐⃟⫸⇢¦@rigaay_haq
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❼¦••••••ته‌فسیری کوردی
𖣐⃟⫸⇢@tafsiri_kurdi
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❽¦•••به‌لی بو بالا پوشی
𖣐⃟⫸⇢¦@hora_al3inn
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❾¦•••په‌ریه‌که‌م
𖣐⃟⫸⇢¦@paryakamdil2018
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
⓿❶¦•••هێلین كوردی
𖣐⃟⫸⇢¦@qawariir
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❶❶¦•••التوحید التوحید
𖣐⃟⫸⇢¦@Regai_Tawheed
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❷❶¦•••راه هدایت
𖣐⃟⫸⇢¦https://t.me/+h-fmVB2l4vdkYzZk
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❸❶¦•••بانگه‌واز
𖣐⃟⫸⇢¦@Bangawaz_haq1
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❹❶¦••• ریگای توحید
𖣐⃟⫸⇢¦@baraw_tawhid
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❺❶¦•••قورئانی هیدایه‌ت
𖣐⃟⫸⇢¦@Quran_the_guidance
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❻❶¦••• ففروا الی الله
𖣐⃟⫸⇢¦@AL_R00H
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❼❶¦•••تەوحــ(التَّوحِید)ــید
𖣐⃟⫸⇢¦@Regai_Tawheed
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❽❶¦•••نور الطریق
𖣐⃟⫸⇢¦@Nuryrega99
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❾❶¦•••کچی‌خاک
𖣐⃟⫸⇢¦@kchi_xak
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
⓿❷¦•••ریگای حه‌ق
𖣐⃟⫸⇢¦@paranawa
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❶❷¦•••محمد احمد قه‌سری
𖣐⃟⫸⇢¦@Muhammad_ahmad_qasre
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❷❷¦•••بانگەوازی ئیسلامی حەق
𖣐⃟⫸⇢¦@quran_sunat_salaf
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❸❷¦•••|زانستی پزیشکی
𖣐⃟⫸⇢¦@Medical_Sience
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❹❷¦•••پەیامی‌التوحید
𖣐⃟⫸⇢¦@payametawhed1
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❺❷¦•••سەرخەرانی حەق
𖣐⃟⫸⇢¦@HAQ_HA
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❻❷¦•••ڕێنوێنی
𖣐⃟⫸⇢¦@renweni
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❼❷¦•••اسامه الکوردي
𖣐⃟⫸⇢¦@osama_Alkurdie
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❽❷¦•••ســـــــایەي جیهاد
𖣐⃟⫸⇢¦@saejehad
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❾❷¦•••حجـــابي شاهانه
𖣐⃟⫸⇢¦@hijabe_shahana
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
⓿❸¦•••سمیرکل مر
𖣐⃟⫸⇢¦@alsabrrwwrm
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❶❸¦•••محمد ته‌وحید
𖣐⃟⫸⇢¦@mhamad_tawhid
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❷❸¦•••بانگەوازی ئیسلامی حەق
𖣐⃟⫸⇢¦@quran_sunat_salaf
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❸❸¦•••نامـۆی شـــار
𖣐⃟⫸⇢¦@khoshawistm
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❹❸¦•••نامۆکەی ئیسلام
𖣐⃟⫸⇢¦@namokaiislam
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❺❸¦•••پەیامے حەق
𖣐⃟⫸⇢¦@Paiamy_haq
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❻❸¦•••کچێکی دین پەرەوەرم
𖣐⃟⫸⇢¦@kcheke_den_parwarm
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❼❸¦•••ته‌فسیر ته‌وحید
𖣐⃟⫸⇢¦@tafsirtaw7id
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❽❸¦•••زانستی فرمووده
𖣐⃟⫸⇢¦@Xadmatalkoran
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❾❸¦•••پیگه‌ی ته‌وحید
𖣐⃟⫸⇢¦@pegay_tawhid
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
⓿❹¦•••سه‌رکه‌وتنی ئیمان
𖣐⃟⫸⇢¦@Sarkawtn587
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❶❹¦•••پیگه‌ی‌تەوحید
𖣐⃟⫸⇢¦@kuratawanbar
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❷❹¦•••المْعِزُّ
𖣐⃟⫸⇢¦@almuhizz
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❸❹¦•••مروة الڪردیة
𖣐⃟⫸⇢¦@Regay_rwnaky
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❹❹¦•••أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ
𖣐⃟⫸⇢¦@GHURBATMM
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❺❹¦•••وتاڕی مامۆستا کامەران عبدالکریم
𖣐⃟⫸⇢¦@wtraymamostakamaran
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❻❹¦•••قورئان || سوونه‌ت
𖣐⃟⫸⇢¦@quransunat7
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❼❹¦•••مهجوࢪی الغࢪیب
𖣐⃟⫸⇢¦@MahjoryAlxarib
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆
❽❹¦•••پیگه‌ی اسلام
𖣐⃟⫸⇢¦@pegay_isl4m
◆━━━━━◉●••●◉━━━━━◆

⊕ بۆ زیاد کەردنی کەناڵ تان نامەم بۆ بنێرێن ⊕
@DFGUH7


✖گروپی ڕیڪلامی ڪەناڵەڪان✖

|▬ᷢ▬ⷷ▬ᷜ▬ᷞ▬ⷶ▬ᷟ|‌


GROUP:
┗❥ ≼ @ryklamkanal
ADMIN:
┗❥ ≼ @DFGUH7
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

༻بەهیچ شێوەیەڪ نابێ پۆست لە دوای لیست بڪرێ.༺

༻داخڵـیان بن سوودیان دەبێت إِنْ‌شَاءَاللّٰە .༺

༻بــۆ بــەژداری کـــردن لە لیست༺

@DFGUH7


تەوحـید قەومەڪەم

(إِنِ الْحُكْمُ إِلا لِلَّهِ)
حوکم و فەرمانڕەوایی تەنها بۆالله یە

کێ ئەم ئایەتە بەڕاست ئەزانێ؟

ئەگەر بەڕاستی بزانی !
ئەبێ هیچ حوکمێ لەکەس وەرنەگریت....
ئەبێ هیچ یاسایەک قبوڵ نەکەی....
ئەبێ هیچ حەرام و حەڵاڵێ بەقسەی کەس نەکەیت...
ئەبێ هیچ فەتوایەک و قسەیەک لەهیچ مەلا و شێخێ وەرنەگریت بێ بەڵگە ....
ئەبێ دەستوری تاغوت و علمانیەکان و پەرلەمان بەکوفر بزانی،

ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بۆ هەموو شتێ بەڵگەی قورئان و فەرمودەی صحیح هەیە ئەگەر تۆ تەنها حوکمی اللە قبوڵ ئەکەیت و ئەو ئایەتە بە ڕاست ئەزانی و بەقسەی اللە ی ئەزانی..... ؟

ئەگەر قسەی کەسێکت خستە پاڵ حوکم و قسەی اللە

ئەوە اللە فەرمویەتی:
وﻻ یشرک في حکمە احداً...
لە حوکمدا کەس ناڪاتە شەریڪی

ئیتر تێبگەن شیرک مەکەن و دینی اللە و قسەی اللە و حوکمی اللە قبوڵ بکەن و تێکەڵی مەکەن لەگەڵ حوکم و یاسای خەڵک ....


تەوحید مافی گەورەی خوایە بەسەر بەندەکانیەوە

لە پێناو گێڕانەوەی ئەم مافەدا بوو بۆ خوا کە:
⬅دژایەتی پێغەمبەر نوح کرا
⬅پێغەمبەر ئیبراهیم خرایە ناو ئاگرەوە
⬅پێغەمبەر محمد سزادرا وشاربەدەر کرا
⬅هەزاران پێغەمبەری تر لە پێناویدا ناڕەحەتیان بینی -سەلامی خوا لە هەموویان بێت-
⬅لەشکرێک لە حەقبێژان وهەڵگرانی ئەشکەنجەیان چەشت.

گەورەترین حیکمەتی جیهاد وتێکۆشان لە ئیسلامدا گێڕانەوەی مافی یەکخواپەرستێتی خالقی خەلق، چەسپاندن وتەحقیقکردنی تەوحیدە کە ئەهلی کوفر پێشێلیان کردووە، وڕێگا بۆ زەوتکردنی خۆشدەکەن.

تەوحید تەرکیزی سەرەتا وکۆتایی بانگەوازی پێغەمبەران بوو، بەڵام ئێستا زۆرینەی بەناو میراتگرەکانی ئەوەی ئاگا وتەرکیزیان لای نەبێت تەوحیدە.


وانەی / دووەم /

#بـۆچـی_تەوحـید_گرنـگـە ؟☟

دوا ئـەوەۍ بـاسۍ وشـەی تەوحـیدمـان ڪرد ڕوونمـانڪردەوە بێگـومان دەبێت بـزانین ئـەم وشـەیە ڪە {تـەوحیدە } ڪەچ گرنگـیەڪی هەیـە وە ئینـسان چ قـازانجـێڪ ئەڪاتن لەم وشـەیە باسی ئەڪەین.

ئـەم زانـستە ڪە تەوحـیدە زۆر زۆر گرنگـە چونڪە ئینـسان ڪاتێڪ تەوحـیدی نەبـو ئـەوە هیچ شتێڪی لێ قبـوڵ نـابێت ئـەگەر چی زۆریش عیبـادەت بڪاتن.
عیبادەتەڪانیش وەڪ
نوێژ ـــــ ڕۆژو ــــ زەڪات ـــــ حـەج، .....
چـونڪە یەڪەم شت ڪە فەرمـانی پێڪرا تەوحـید بوو پێش نـوێژو ڕۆژو و حـەج ڪە فەرمانی پێڪراوە......،
بەلگـەشمان ئــەو فەرموودەیە☟
عن ابن عباس قال.. لـما بعث النـبي صل الله عليه وسلم معاذ بن جبل الی نحـو الي اليمن قال له.
انڪ تقدم علی قوم من اهل الڪتاب فليڪن اول ما تدعوهم الی ان يـوحـدوا الله تعالی فٳذا عرفوا ذلڪ فٲخبرهم الله ٲن الله قد فرض عليهم خمس صلوات في يومهم ولیلتهم فٳذا صلوا فٲخبرهم ان الله افترض علیهم زڪاة في ٲموالهم تٶخذ من غنيهم فترد علی فقيرهم فٳذا اقروا بذلڪ فحذ منهم و توق ڪرائم اموال الناس
{متفق علیە}
واتە. عبداللە ۍ ڪوری عباس ئەفەرموێت ڪاتێڪ پێغەمبەر (صل الله علیە وسلم) معاذی ڪوری جەبەلی نارد بۆ یەمەن پێی فەرموو{تۆ دەیچیت بۆ لای قەومێڪ ڪە ئەهـلی ڪیتابن{ ڪیتابیان لەلایەن الله دەبەزیوە}یەڪەم شت بانـگەشەیان بڪەیت بـۆ ئەوەیە ڪە الله بەتـەنها بزانن و بـیپەرستن .ئـەگەر ئەوەیان ڪرد یان قبوڵیان ڪرد هـەواڵیان پێبدە ڪە الله تعالی پینج نوێژی لەسەر فەرز ڪردوونـە لەشەو و ڕۆژەڪانیدا ئەگەر نوێژیان ڪرد هەواڵیـان پێبدە ڪە الله تعالی زەڪاتی لەسەر فەرزڪردوون لە دەوڵەمەندەڪانیان وەردەگیرێت دەدرێتە هەژارەڪانیان جـا ئـەگەر دانیان بەوەدانا قبوڵیـان ڪرد لێـان وەرگرە وە خـۆت بـپارێزە لەوەی سامانە بەنرخەڪانی خەڵڪی وەرگریت.
جـا ئەگەر سەرنج بدەینە فەرموودەڪە ئەبینین یەکەم شت ڪە فەرمانی پێڪرابیت بریتە لە بە تـاڪ پەرستنی وەتەنیا زانینی الله تعالی .پیش ئەوەی باسی نوێژ و ڕۆژو و حەج و زەڪات ئـەوانە بڪرێت باسی تەوحـیدی ڪردووە.
#دووەم.
لە معاذی ڪوری جبل رضي اللە عنە ڕیوایەت ڪراوە فەرموویەتی پێغەمبەر صل الله علیە وسلم فەرمووی .
{ئایە ئەزانی مافی الله بەسەر بەندەوە چیە؟
معاذ فەرمووی الله و پێغەمبەرەڪەی زانـاترن فەرمووی }
ئەوەیـە بەجـوانی بپـەرسترێت هیچ هـاوبەشی بۆ بریاڕ نەدرێت ،فەرمووی ئایە ئەزانی مافی الله بەسەر بەنـدەڪانیەوە چیە؟ دیسان وتی الله و پێغەمبەرەڪەی زانـاترن فەرمووی مافیان بەسەر الله ئـەوەیە ڪە هیچ سزایەڪیان نەدات} 📖صحیح اخرجە مسلم

ڪەواتە لیرە بۆمان ڕوون بۆوە ڪە پەرستنی الله تعالی بە تـاڪ تەنـها مافی الله یە دەبێ بە تاڪ و تەنهایی بـپەرسترێت.

#سێیەم.
لە عبدالله یی ڪوری عەمرو رەزای خوای لەسەر بیت لە پێـغەمبەرەوە صل الله علیە وسلم ئـەگێرتەوە فەرموویەتی بانگی پیاویڪ ئەڪرێت لە سەرانی خەڵڪ لە ڕۆژی قیامەت ئینجـا 99بۆ پــان ئەڪرێتەوە هەر دەفتەرێڪ بەقەد بینینی چاوەڪان دڕێژە ئینجـا پێی دەفەرموێت ئایە ئینڪاری هیچ شتێک لەمە دەکەین؟دەلێت نەخـێر ئەی پەروەردگار دەفەرموێت ئایە هیچ عوزرو بیـانویەڪ یاخود چـاڪەیەڪت هەیە؟ پـیاوەڪە دەترسێت دەلێت نەخێر ئەی پەروەردگارا دەفەرمووێت.
نەخـێر بەڵڪو تۆ لای ئێمە هەندێ چاڪەت هەیە هەروەها هیچ زوڵـم و ستەمێڪ لەسەرت نیە جا ڪارتێڪی بۆ دەردەهێنرێت تیدا نوسراوە
{ٲشهد ان لا ٳلا ٳلە الله و ان محمدا عبدە ورسولە} ئەلێ ـەی خوایە ئەوە چیـە؟ لەگەڵ ئەم دەفتەرانـە دەفەرموێت تۆ ستەمت لێناڪرێت
فرمووی جا دەفتەرەڪان دەخرێنە ناو قاپێڪی تەرازوو ڪارتەڪەش دەخرێتە قاپێڪ لە ئەنـجامدا دەفتەرەڪان سووڪ و ڪەم دەبنەوە ڪارتەڪەش قورس و گران دەبێت .📖روا الحـاڪم فی مستدرڪە.


سەرەتایەك بۆ فێربوونی تەوحید

وانەی / یەکەم /
تـەوحـید_چـیە؟☟

شێخ محـمدی ڪوری عبدالوهـاب لـە پێـناسـەی تـەوحـید دەفەرمووێت{هو ٳفراد الله بـما يختص بـه من الربـوبية والٲلوهية والٲسماء والصفـات }

واتـە. بریتــیە لە بە تـاڪ زانـینۍ الله تعالی لە هەموو شتێڪ ڪە تـایبـەتـە بەو و شایەن بـەوە
{پەرستنی الله بەتـەنـهـا}
👈ڪە ئـەوەیـی تـایبەتی الله تعالی یەو شایەنیەتی سێ شتە.
1ـ عیبـادەتـەڪان.
وەڪ مەزنـی و خـۆشـەویستـۍ و زەلیلۍ ملـڪەچۍ هـانـا بردن.
2ـ پـەروەردگـاریەتی.
وەڪ دروستـڪردن و بەخـشین و ڕزق و ڕۆزی و بەرێوەبردن ژیـان و مردن.
3ـ جێگـیرڪردنی_سیـفاتـە_بەرزو تەواوەڪانی الله تعالی ڪە تەنـها تـایبەتـە بەو وە پـاڪ ڕاگرتنی لەهەموو ڪەم و ڪوڕیەڪ.

مـەبەست لێرە جۆرەڪانیەتی ٳن شاء الله ئـەویش بـاس ئـەڪەین .

وشـەی_تەوحـید_لـە_قورئـان_و_فەرموودە_هـاتوە؟

الله تعالی لە سورەتی البقرة ئایەتی 163ئەفەرموێت
{ وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِد}ٌ
په‌رستراو و خوای ئێوه‌ یه‌ڪ خوایه‌ڪه‌.
ئـیمامی بەغەوی لە ـتەفسیری ئـەمەدا ئەفەرموێت
{سبب نزول هذة الٲية ٲن الڪفار قریش قالوا يا محمد صف لـنا ربڪ و انسبة فٲنزل الله تعالی هذة الٲية سورة الاخلاص والواحـد الذي لا نظير له ولا شرڪ له }
واتە. هۆڪاری دابەزینی ئەم ئایـەتە ئـەوە بوو ڪە ڪافرەڪانی قوڕەیش وتیان ئـەی محـمد وەسفی پەروەردگاری خـۆت بڪە بـۆمان و ڕەچـەڵەڪەیشی دیاری بڪە جـا الله تعالی ئـەو سورەتەی ئیخلاصی دابەزاند هەروەهـا یەڪەو تەنـها ڪە هیچ هـاوشێوەو هاوبەشێڪی نیە.
هەروەهـا الله تعالی لە سورەتی #الٲنعام ئایەتی 19ئەفەرموێت

{[قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ] به‌ڵڪو پێیان بڵێ: خوای گه‌وره‌ ته‌نها په‌رستراوی حه‌قه‌و تاک و ته‌نهایه‌و هه‌ر ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه‌و جگه‌ له‌و په‌رستراوێكی تری حه‌ق نیه‌ شایه‌نی
په‌رستن بێت
{ وَإِنَّنِي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ }
وه‌ من به‌ریم له‌و شه‌ریڪ دانانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌و بت و خوایانه‌ی ترتان ڪردووه‌ به‌ شه‌ریڪ بۆ خوای گه‌وره‌.}
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بە عمری ڪوری خـەتاب رضی الله عنە فەرمووی.
{ئـەگەر باوڪت دانـی بە تـەوحـید بنـایە تـۆش ڕۆژو وخێرت بۆ بڪردایە ئـەوە سوودی دەبو بۆی} رواە احـمد.




پێناسەی تەوحید

لە زمانەوانیدا: چاوگی "وَحَّدَ"، وبەتاکدانانی شتە.
لە شەرعدا: بەتاکدانانی خوای گەورەیە لەوەی کە تایبەتی خۆیەتی لە پەروەردگارێتی، وتاکپەرستێتی، وناو وسیفاتەکانیدا.

یان بریتیە لە: زانستێک کە بەهۆیەوە بیروباوەڕی ئیسلام فێردەبین لە بەڵگە جێگیرەکانەوە.

زانستی تەوحید چەند ناوێکی تریشی بۆ بەکار دەهێنرێت لەوانە: الْعَقيدَة، والإِيمَان، والسُّنَّة، وأصُولُ الدِّين، والشَّرِيعَة.

واجبترین ولەپێشترین وبەسوودترین وگرنگترینی زانستە شەرعیەکانە.


نوێژی چێشتەنگاو بکەن
ئەگەر (٢)ڕکاتیش بێت چونکە وەسیەتی پێغمبەرمانە ﷺ
وە ھەر کەسێك لە ڕۆژێك دا ئەم نوێژە ئەنجام بدات بەرامبەر تەواوی جومگەکانی لاشەی خێری ئەنجام داوە کە ژمارەیان ٣٦٠ جومگەیە


کام لەم سورەتانە پیتی (ف)ی تێدا نیە؟
Опрос
  •   سورەتی الناس
  •   سورەتی الفاتیحه
  •   سورتي آل عمران
  •   سورتي كوثر
14 голосов


اللهم اني أعوذ بك من العجز والكسل والبخل والهرم والقسوة والغفلة والذلة والمسكنة وأعوذ بك من الفقر والكفر والشرك والنفاق والسمعة والرياء
واته خوایە پەنات پێ ئەگرم لە بێ دەسەڵاتی و تەمەڵی و ڕەزیلی و پیری و دڵڕەقی و بێ ئاگایی فەقیری و کوفر و شیرک و دوو ڕوویی و ناوبانگ و ڕیا

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

اللهم اني اعوذ بك ان اشرك بك وانا
اعلم واستغفرك لما لا اعلم

خودایە من پەنات پێدەگرم لەوەی، کە ھاوەڵت بۆ بڕیار بدەم و ئاگاداریش بم پێی، ھەروەھا داوای لێ خۆشبوونیشت لێدەکەم لەوەی، کە بێئاگام لێی و نازانم


🌷


🌹


🌷


دانیشە و کوڕ و براکانت فێری تەوحید بکەن کە ئەم پرسیارانە لەسەریان دووبارە بکەنەوە

⬇⬇⬇⬇⬇

پ١// ئێمە لەکوێ بیروباوەڕمان وەرگرین؟
و// لە قورئان و سوننەت.

پ٢// اللە لەکوێیە؟
و// لەئاسمان لەسەر عەڕش

پ٣// بەڵگەی قورئان چیە کە اللە لەسەر عەڕشە؟؟
و// (الرحمن علی العرش استوی)

پ٤// (مانای استوی)
و// بەرزی و بڵندبۆوە

پ٥// بۆچی اللە جن و ئادەمیزادی دروست کرد؟؟
و// بۆ پەرستی خۆی بێ هاوبەش دانان.

پ٦// بەڵگەی قورئان چیە کە اللە ئادەمیزاد و جنی بۆ پەرستنی خۆی دروست کردوە؟
و// (وما خلقت الجن والإنس إلا لیعبدون)

پ٧// مانای پەرستن چیە؟
و// پەرستن بە تاک و تەنها

پ٨// مانای لا إلە إلا اللە چیە؟
و// هیچ پەرستراوێك نیە بەحەق جگە لە اللە.

پ٩// گەورەترین پەرستن چیە؟
و// گوێڕایەڵی(التوحید)

پ١٠// گەورەترین تاوان چیە؟
و// هاوبەش دانان

پ١١// التوحید چیە؟
و//بەتاک دانانی سبحانە وتعالی لە تایبەتیەکانی توحیدی الربوبیە الوهیە والاسماء والصفات.

پ١٢// هاوبەش دانان چیە؟
و// پەرستنی جگە لە اللە لەگەڵ اللە.

پ١٣// التوحید چەند جۆری هەیە؟
و// سێ

پ١٤// جۆرەکانی التوحید چیە؟
و// الربوبیة والألوهیة والأسماء والصيفات
پ١٥// ناساندنی توحید الربوبیة؟
و// بەتاك دانانی اللە لە کارو کردەوەکانیدا کە تەنیا خۆی دروستکاری هەموو شتێکە لەنمونەی دروستکردن و رزق دان

پ١٦// ناساندنی توحید الألوهیة؟
و// بەتاک دانانی اللە لەو کاروکردەی بەندەکانی واتە تەنها بۆ اللە بێت نمونەی دوعاکردن - سوجدەکردن- سەربڕین

پ١٧// ئایا اللە ناوو سیفاتی هەیە ؟
و// بەڵێ

پ١٨// لەکوێ ناوو سیفاتی اللە وەربگرین؟
و// قورئان و سوننەت

پ١٩// ئایا خەسڵەتەکانی اللە لە خەسڵەتی ئێمە دەچێت؟
و// نەخێر

پ٢٠// بەڵگەی قورئان چیە کە خەسڵەتەکانی اللە لە خەسڵەتی ئێمە ناچێت؟
و// ( لیس کمثله شيء وهو السمیع البصیر)

پ٢١// قورئان ووتەی کێیە ؟
و// ووتەی اللە یە

پ٢٢//ئایا قورئان دابەزیوە یان دروستکراوە؟
و// قورئان دابەزیوە کلامی اللەیە بەڕاست و دروستی بەدەنگ و پیت دابەزیوە

پ٢٣// بەخەبەرهێنان زیندوو بونەوە چیە؟
و// زیندووکردنەوەی خەڵك دوای مردنیان

پ٢٤ بەڵگە چیە لەسەر ئەوەی باوەڕی بەزیندوو بونەوە نەبێت کافرە؟
و// (زعم الذین کفرو أن لن یبعثوا)

پ٢٥// بەڵگە قورئان چیە کە زیندووبونەوە هەیە؟
و// (قل بلی وربي لتبعثن)

پ٢٦// چەند پایەی ئیسلام هەیە؟
و// پێنج
پ٢٦// چەند پایەی ئیسلام هەیە؟
و// پێنج

پ٢٧// چەند پایەی ئیمان هەیە؟
و// شەش

پ٢٨// چەند پایەی چاکە هەیە؟
و// یەك

پ٢٩// ناساندنی ئیسلام چیە؟
و// ملکەچی بۆ اللە بو گوێڕایەڵئ و تەسلیم بون و دژایەتی کردنی شیرک و گەلەکەی

پ٣٠// ناساندنی ئیمان چیە؟
و// باوەڕ بە اللە و بە فریشتەکان و بە کتێبە پیرۆزەکانی و نێردراوەکانی و ڕۆژی دوایی و قەدەری خێر وشەڕ باوەڕهێنان بە دڵە وەبە وتنیشە بە زمان کردەوەش بە جەستە و لاشە زیاد دەکات بە عیبادەتکردن کەم دەکات بە تاوان کردن.

پ٣١// سەڕبڕاو بۆ کێ دەکەین و بۆ کی سوجدە دەبەین
و// بۆ اللە ی تاك و تەنها کە هیچ هاوبەشی نیە.

پ٣٢// دەکرێت سەربڕین و سوجدە بۆ جگە لە اللە بێت؟
و// نەخێر

پ٣٣// حوکمی سەربڕین و سوجدە بۆ جگە لە اللە چیە؟
و// شرکی گەورە

Показано 20 последних публикаций.

25

подписчиков
Статистика канала